|
هه‌ڵمه‌تی به جینۆسایدناساندنی که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسرای چاکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 2007/12/27کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان نوێنه‌رانی چاک کۆمیته‌ی- سویسرا : هیوا ناسیح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی چاک و به‌رپرسی گشتی ڕاگه‌یاندنی چاک ، عوسمان تازیک، سامان محه‌مه‌د، ناسر ئازه‌خ، کشتمه‌ند قادری ئه ندامانی کۆمیته‌ی سویسرای چاک ،له‌گه‌ڵ (ڤالته‌ر میوله‌ر) که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی باڵای پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) و خاتو (یاسمین دێک) ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و چالاکی بواری په‌نابه‌ران ڕێکخرا. |