
هه‌ڵه‌بجه‌که‌م هه‌ڵه‌بجه دڵ برینداره‌که‌م
کوردستانم لادێ ئه‌نفالکراوه‌که‌م
ساڵی جارێک یادتان ده‌که‌ن
مێز گریشتان بۆ ساز ده‌که‌ن
کۆڕ‌و سمیناریش ده‌گێڕن
ساڵی جارێک یاد تان ده‌که‌ن هه‌ڵه‌بجه‌که‌م
گیرفان له‌پاڵدا پڕ ده‌که‌ن
قه‌سر وقسور به‌رزده‌که‌ن
جارێکی تر برسیتان ده‌که‌ن
ساڵی جارێک یاد تان ده‌که‌ن هه‌ڵه‌بجه‌که‌م
برینی تۆ ساڕ‌ێژ ناکه‌ن
منداڵی تۆ قه‌د تێرناکه‌ن
وێرانه‌ی تۆ چاک سازناکه‌ن
دڵنیابن بۆساڵی دێ یادتان ده‌که‌ن هه‌ڵه‌بجه‌که‌م
|
|
هوڵندا 16-03-2007
GORANKURDI