پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له دواى چه‌ندین ساڵ له خه‌بات ئێستا ژماره‌یه‌كیان شاگردن
ئاراس عوسمان وته‌بێژى گروپى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان رایگه‌یاند رۆژ له دواى رۆژ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له دواى چه‌ندین ساڵ له خه‌بات و تێكۆشان نیگه‌رانیه‌كانیان زیاتر ده‌بێت به تایبه‌ت كه ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆریان بونه‌ته شاگردى چێشتخانه و چایخانه‌كان.وتیشى هه‌موو رۆژانى شه‌ممه‌یه‌ك بریارمان داوه له پاركى ئازادى كۆببینه‌وه تا ژماره‌مان زیاد ده‌بێت و داواكانمان جێبه‌جێ َده‌كرێت به تایبه‌ت ژماره‌یه‌كى زۆرمان تا ئێستا زه‌ویمان پێ نه‌دراوه و موچه‌ى زیاتر له سه‌دا هه‌شتاى پێشمه‌رگه دێرینه‌كانیش موچه‌ی خانه‌نشینیان له(120) هه‌زار تێپه‌ر ناكات .